ڤیدیۆ: ئه‌و پیاوانه‌ی گێچه‌ڵی سێكسیان به ئافره‌ته پاكستانیه‌كه كرد ده‌ستگیر ده‌كرێن
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
پۆلیسی پاكستان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه كرد كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌دان پیاو گێچه‌ڵی سێكسی به ئافره‌تێكی گه‌نج ده‌كه‌ن له باخچه‌یه‌ك له شاری لاهور.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" زه گاردیان" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه سكاڵا له‌سه‌ر 400 كه‌س كراوه كه ده‌ستدرێژیان كردۆته سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته گه‌نجه‌ی كه چالاكوانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره و له‌ڕێی ڤیدیۆكه‌وه ده‌كرێت به‌شێكیان بناسرێنه‌وه و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پیاوه‌وه جلوبه‌رگ له‌به‌ری ئافره‌ته‌كه نه‌هێڵدراوه و گێچه‌ڵیان پێكردوه.
ئه‌م ئافره‌ته قوربانییه وتویه‌تی" له هه‌مولایه‌كه‌وه وه‌ك دڕنده هێرش كرایه سه‌رم و جلوبه‌رگه‌كانیان له‌به‌رمدا دڕی و دڕندانه ده‌ستدرێژیان كرده سه‌رم و پاره و مۆبایله‌كه‌م و ته‌نانه‌ت گواره‌كانی گوێشمیان دزی"
پاكستان سێهه‌م مه‌ترسیدارترین وڵاته له جیهاندا له باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی به خانمانه‌وه هه‌یه و له شاری كاراتشی ڕێكخراوی تایبه‌ت بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی خانمان دروستكراوه.