به‌وێنه.. هه‌وره ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كانی ئاسمانی كالیفۆرنیا ببینه
ڕاچڵه‌كین- چراخان
له ئاسمانه‌وه هه‌وری ڕه‌نگاو ڕه‌نگ دابه‌زیوه‌ته كالیفۆرنیا؟ یان په‌شمه‌كه و كه‌نار ئاوه‌كانی كالیفۆرنیای ڕازاندۆته‌وه؟
له‌ڕاستیدا ئه‌مه كاری هونه‌رمه‌ند" تۆماس جاكسۆن" ه له‌ڕێی كارێكی هونه‌رییه‌وه توانیویه‌تی په‌یامی په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و سروشت بگه‌یه‌نێت، ئه‌م هونه‌رمه‌نده بۆ كاره‌كه‌ی پارچه قوماشی تایبه‌تی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ور ده‌ربكه‌وێت و وێنه‌ی تۆماركردوون كه هه‌وای كه‌ناری ده‌ریاكه یاریان پێده‌كات و ده‌یانجوڵێنێته‌وه و ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار ته‌ماشای وێنه‌كان بكه‌یت ئه‌وه پێت وایه كه هه‌وری ڕه‌نگاو ڕه‌نگه و دوای لێت ده‌بێته په‌شمه‌ك.
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ئه‌م هونه‌رمه‌نده پێی وابووه كه پێویسته له كاره‌كانیدا ئابوریانه بیر بكاته‌وه وخه‌رجی زیادده‌ی نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ش پارچه‌ی كواڵی ته‌نك و ڕه‌نگاو ڕه‌نگی به‌كارهێناوه.