هۆكارهكانی لاوازبوونی توانای سێكسی له پیاواندا
ڕاچڵهكین-
لە دونیای سەرقاڵی و جەنجاڵێ و پڕ ئیشی ئیستاماندا، رەنگە زۆرێکمان جار و بار هەستمان بە بەرزی و نزمی توانای سێكسیمان کردبێت، بەڵام بەردەوام هەستکردن بە لاوازی جنسی و نەتوانین لە ئەنجامدان و تەواوبوون لە جنس بە هیچ شێوەیەك ئاسایی نییە و پێویستی بە بەدواداچوون و چارەسەری هەیە، دكتۆر ڕامان پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی و لاوازی سێكسی زانیاری زیاتر لهسهر ئهم بابهته دهخاته ڕوو.
سێكس لایەنێكی سەرەکی و پێویستی ژیانە، بێبەش بوون لەو لایەنە جگە لە کێشەی وەچەنانەوە، کێشەی دەروونی و لەدەستدانی متمانە بەخۆبوون و تێکچوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتیش بەدواوەیە. هەروەها لاوازی سێكسی یاخود نەتوانین لە ئەنجامدانی سێكس رەنگە زەنگێك بێ کە کێشەیەکی جەستەیی و هەنووکەیی لەو کەسە هەیە.
بە گشتی لاوازی سێكسی لە پیاوان بۆ دوو هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە، ئەوانیش لایەنی دەروونی و لایەنی جەستەیین. رەنگە تەمەن (زۆر یان کەم) کاریگەری هەبێت لەسەر ئاستی جنسی بەڵام هیچ تەمەنێك نابێت بە هۆکاری سەرەکەی تەواوەتی لەدەستدانی توانای جنسی دابندرێت، بەڵکو هۆکاری دیکە هەر هەیە.
کێشە دەروونییەکان دەکرێت خەمۆکی و پەستانی دەروونی (سترێس) و کێشە لە پەیوەندییەوە بێت. هەرچی لایەنی جەستەییە لەوانەیە کێشەی دڵ و لوولەکانی خوێن، نەخۆشی شەکرە، هۆڕمۆن و دەرمان چەندین کێشەی دیکەبێت.
بۆیە بە بەدواداچوونی بۆ لاوازی جنسی، چەندین نەخۆشی و کێشەی دیکە دەستنیشان دەکرێت کە رەنگە کەسەکە هەستی پێنەکردبێ و پێی نەزانیبێ.