هۆكارهكانی حهرامكردنی گۆشتی بهراز له ئاینی ئیسلامدا لهڕووی تهندروستییهوه
ڕاچڵهكین-
خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا بە گوزارشتی ڕوون گۆشتی بەرازی حەرام کردووە. هەیە دەپرسێت "ئایا حیکمەت لەو حەرام بوونەی گۆشتی بەراز چییە؟". بۆ موسڵمان، هەر ئەوەندە بەسە کە خودا حەرامی کردووە، واتە موسڵمان بایی ئەوەندە متمانەی بە خودا هەیە کە هەرچی شتێک باش بێت، ڕێگەی پێداوە و تەنانەت هەندێکیانی فەرزیش کردووە. بەڵام بۆ ناموسڵمان، پێویست دەکات بە شێوەی زانستی بۆی ڕوون بکرێتەوە.
دكتۆر زانا به سوود وهرگرتن له زانیاری پێگهی زانستیی (Healthline) هۆكارهكانی حهرامكردنی گۆشتی بهراز لهڕووی تهندروستییهوه دهخاته ڕوو.
هەر چەندە گۆشتی بەراز زیاتر له گۆشتی هەموو ئاژەڵەکانی دیكه دەخورێت لە جیهاندا، بەڵام ڕەنگە یەکێک بێت لە مەترسیدارترینەکان، چونکە هەندێک مەترسیی گرینگی هەیە کە وەک پێویست ئاماژەیان پێنادرێت، گرینگترین ئەو مەترسیییانەی بەهۆی خواردنی گۆشتی بەرازەوە ڕووبەڕووی تەندروستیی مرۆڤ دەبنەوە، بریتین لە:
1- هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر جۆری E: لەنێو وڵاتانی پێشکەوتوودا جگەری بەراز لەسەرووی ئەو خۆراکانەوە دێت کە ئەو ڤایرۆسە دەگوازنەوە.
2- دەبێتە هۆی زیاد بوونی تووش بوون بە نەخۆشیی Multiple Sclerosis، کە نەخۆشییەکی خودەبەرگرییە و تووشی ناوەندە کۆدەمار دەبێت و ئاستەنگ دەخاتە بەردەم گەیاندن و بەوەش وردە وردە پەککەوتنی لێدەکەوێتەوە.
3- ئەگەری تووش بوون بە بەمۆم بوون و شێرپەنجەی جگەر زیاد دەکات.
4- بەکتریای Yersinia دەگوازێتەوە، بەوەش دەبێتە هۆی ژاراوی بوونی خۆراک و هەوکردنی جومگەکان.
5- بەتایبەت ئەگەر باش نەکوڵێنرێت، دەبێتە هۆی گواستنەوەی کرمی Taenia solium، هەر بۆیە بەو کرمە دەتوترێت (کرمی شریتی گۆشتی بەراز-Pork tapeworm).