"ناوی من ناوی دایكمە ... هەوڵێكە بۆ خستنەوەی مناڵی زۆڵ و بن دیوار"

کوردستان

31/08/2021     ژمارەی بینراو 581

راچڵەكین-

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت:"كەمپەینی ناوی من ناوی دایكمە ... هەوڵێكە بۆ خستنەوەی مناڵی زۆڵ و بن دیوار."

مونیرە عەلی عەبدولعەزیز، لە نوسراوێكدا رایگەیاندووە:" لە ئەوروپا ژن خاوەنی ناوی خۆیشی نیە دەچێتە سەرناوی فامیلی مێردەكەی، الحمدللە لای خۆمان لەسەر پێناسەكان ناوی دایك و باوك نوسراوە، ئەگەر حاڵەتێكی دەگەمەنیش هەبێت دەكرێت چارەسەری بۆ بكرێت نەك گشتاندن."

ئاماژەی بەوەشكردووە:"هەندێك لەژنان فیمینیست پرۆژەیەكیان پێشكەشی بەرلەمانی بەغا كردوە لەژێرناوی "ناوی من ناوی دایكمە" كە ناوی باوك لەسەر پێناس لاببرێت."

مونیرە عەلی عەبدولعەزیز دەشڵێت:" بۆیە پێیان دەڵێم خۆتان بەشتی مەحاڵ وپڕو پوچەوە خەریك مەكەن و كەمپینەكەتان بێ ماناترین وفاشلترین كەمپینە هیچ خزمەتێك بەژن ناكات و بەشێكیشە لە پڕۆژەی تێكدانی شیرازەی خێزان وئاشتی كۆمەڵایەتی كە لەسەر ئاستی جیهان نەیاران كاری لەسەر دەكەن."

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن