ڕاچڵه‌كین- چراخان
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانی وێنه‌یه‌كی ئه‌و ژه‌مه خواردنه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له‌كه‌مپه‌كانیان له ئه‌مه‌ریكا پێیان ده‌درێت و هه‌ر زوو وێنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه و هه‌ڵایه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی میترۆی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" حامد ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌نی 28 ساڵه دوای ئه‌وه‌ی له كابول له ده‌ستی تاڵیبان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی دیكه ئه‌فغانی هه‌ڵهاتن ئێستا له كه‌مپێكدا له‌گه‌ڵ 70 كۆچبه‌ری دیكه ده‌ژین له ته‌كساس، ئه‌م گه‌نجه ئاشكرای كردوه كه ماوه‌ی 12 كاتژمێر ته‌نها ئه‌و بڕه كه‌مه خواردنیان پێده‌درێت و باس له‌وه ده‌كات كه نه‌یویستووه ڕه‌خنه له خواردنه‌كه بگرێت و ته‌نها مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه بڵێت دۆخی كۆچبه‌ره ئه‌فغانیه‌كان له ئه‌مه‌ریكا زۆر خۆش نییه.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی ئه‌م گه‌نجه نوسیوه پشتیوانیان كردوه كه شیاو نییه دۆخی په‌نابه‌ران به‌و جۆره سه‌خت بێت چونكه ئه‌وانیش مافیان هه‌یه.