تاڵیبان كابینەی حكومەتی كاتی لە ئەفغانستان راگەیاند

جیهان

07/09/2021     ژمارەی بینراو 239

راچڵەكین –

بزووتنەوەی تاڵیبان دوای كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی خاكی ئەفغانستان، حكومەتی كاتی لەو وڵاتە بەناوی حكومەتی ئەمارەتی ئیسلامی راگەیاند، كە مەلا محەمەد حەسەن وەك سەرۆكی كابینەكە دەستنیشان كرا.

ئەمڕۆ 7-9-2021، بزووتنەوەی تاڵیبان ناوی ئەندامانی كابینەی حكومەتی كاتیی لە ئەفغانستان راگەیاند، كە پێكهاتوون لە 12 كەس.

كابینەی كاتیی حكومەتی ئیسلامی لە ئەفغانستان لەلایەن مەلا محەمەد حەسەن ئاخوندن سەرۆكایەتی دەكرێت و هەریەك لە مەلا عەبدولغەنی برادەرو عەبدولسەلام حەنەفی، وەك جێگرانی سەرۆكی حكومەت دەستنیشانكراون.
 
وەزیرەكانی كابینەكەش بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

ئەمیرخان موتەقی: وەزیری دەرەوە

ئەسەدەدین حەقانی: وەزیری ناوخۆ

محەمەد یەعقوب موجاهید: وەزیری بەرگری

خەلیل حەقانی: وەزیری پەنابەران

هیدایەتوڵا بەدری: وەزیری دارایی

محەمەد حەنیف: وەزیری ئابووری

مەلا خەیروڵا خێرخواە: وەزیری رۆشنبیری ‌و راگەیاندن

مەلا عەبدولحەكیم شەرعی: وەزیری داد

نوروڵا نوری: وەزیری هۆزەكان و سنوور

تاڵیبان، چەندین بەرپرسی دیكەی لە پۆستی بریكاری وەزارەتەكان دەستنیشانكردووە.

راگەیاندنی حكومەتی كاتی لە ئەفغانستان، لەكاتێكدایە بڕیاربوو بزووتنەوەی تاڵیبان بە رێككەوتن لەگەڵ لایەنەكانی دیكەی ئەو وڵاتە، حكومەتێكی نوێ پێكبهێنێت. 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن