به‌وێنه.. 70 ئافره‌ت هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ دره‌خت كرد
ڕاچڵه‌كین-
له ڕووداوێكی جیاوازدا زیاتر له 70 ئافره‌ت هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ دره‌خت كرد و ئاهه‌نگه‌كه‌شیان له شاری بریستۆل له ڕۆژئاوای ئیتاڵیا سازكردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی تۆڕی BBC بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه خانمه‌كان عه‌زی ئاهه‌نگیان پۆشیوه و تیایدا 74 دره‌خت وه‌ك ڕه‌مز به‌كارهێندراون و پلانی ئه‌م خانمانه‌ش تێكشكاندنی ئه‌و پلانه‌یه كه بۆ ناوچه‌یه‌ك له نزیك بریستۆل دانراوه ئه‌ویش دروستكردنی 166 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه له‌جیاتی ڕواندنی دره‌خت و ده‌یانه‌وێت ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نن كه" دره‌خت هاوڕێی هه‌میشه‌یی ژیانیان ده‌بێت"
سوزان هاكیت كه یه‌كێكه له‌و خانمانه‌ی وه‌ك بوكێك له‌م ئاهه‌نگه‌دا به‌شداری كردووه ده‌ڵێت" هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دره‌خت مانای زۆره دره‌خته‌كان نمونه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆشه‌ویستین به بێ مه‌رج كه له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی هاوسه‌رگیری و درێژی ته‌مه‌ن یه‌كده‌گرێته‌وه و بریستۆل پێویستی به دره‌خت زیاتره به‌راورد به خانوی سه‌رنجڕاكێش"