مێسی نازناوی باشترین گۆڵکاری ئەمریکای لاتینی بەدەستهێنا

وەرزش

10/09/2021     ژمارەی بینراو 491

راچڵەکین-

مێسی بە تۆمارکردنی ٧٩ گۆڵلە ١٥٣ یاریدا، توانی ببێتە باشترین گۆڵکاری ئەمریکای لاتین و پێش پێلی ئەفسانەی بەرازیل بداتەوە.

لە میانەی رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی ئەمریکای لاتین بۆ دیاریکردنی ئەو هەڵبژاردانەی بۆ جامی جیهانی ٢٠٢٢ سەردەکەون، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە هەشتەمین رووبەڕووبوونەوەدا میوانداری هەڵبژاردەی بۆلیڤیا-ی کرد.

لەم یارییەدا مێسی تەمەن ٣٤ ساڵ توانی لە خولەکەکانی ١٤، ٦٤ و ٨٨ دا سێ جار گۆڵی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بهەژێنێت و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێش بۆ خۆی تۆمار بکات.

بەم شێوەیەش لە میانەی ١٥٣ یاریدا مێسی ٧٩ گۆڵی تۆمار کردوە، توانیویەتی پێش ئەفسانەی بەڕازیلی، پێلی بکەوێت و نازناوی باشترین گۆڵکاری ئەمریکای لاتین بەدەستبهێنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێلی ئەفسانەی بەرازیلی لە ٩٢ یاریدا ٧٧ گۆڵی تۆمار کردبوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن