به‌م نزیكانه ڤاكسینێكی نوێی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌مدێت
ڕاچڵه‌كین- چراخان
وڵاتی ئێران ئاشكرای كرد كه به‌م دواییانه ڤاكسینی" فه‌خرا" دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌چێته قۆناغی سێهه‌می تاقیكردنه‌وه و پێده‌چێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا له ئێران ئه‌م ڤاكسینه بۆ هاوڵاتیان به‌كاربهێندرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئاژانسی" فارس" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه ڤاكسینی فه‌خرا له هه‌ردوو قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه بێ زیانه و سه‌ركه‌وتوو بووه و له قۆناغی سێهه‌مدا مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێرانی بۆ به‌كارده‌هێندرێت و له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا ده‌بێته ڤاكسینێك كه به‌فه‌رمی به‌كارده‌هێندرێت.
جگه له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی بۆ به‌كارهێنانی پلانه‌كه به‌و جۆره‌یه له‌ڕووی به‌رهه‌مهێنانه‌وه ڕێژه‌كه‌ی بكرێته دوو هێنده.