ئێما رادوكانو نازناوی پاڵەوانێتی كراوەی ئەمریكای بۆ تێنسی سەرزەوی بەدەستهێنا

وەرزش

12/09/2021     ژمارەی بینراو 244

راچڵەكین-

لە میانی پاڵەوانێتییەكانی تێنسی سەرزەوی "Grand Slam" كە لە شاری نییۆرك رۆژهەڵاتی ویلایە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێوەچوو، یاریزانی بەریتانی، ئێما رادوكانو نازناوی پاڵەوانێتی كراوەی ئەمریكا بۆ تێنسی سەرزەوی لە تاكە كەسی ئافرەتان بەدەست هێنا.

ئەمەش دوای ئەوەهات، لەیاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەدا، ئێما رادوكانو-ی تەمەن ١٨ ساڵ توانی سەركەوێت بەسەر یاریزانی كەنەدی، لەیلا ئانی فێرناندێز-دا.

ئێما رادوكانو لە دوای ڤێرجینا واید كە لە ساڵی ١٩٧٧دا، نازناوی پاڵەوانێتی كراوەی ئەمریكا بۆ تێنسی سەرزەوی لە تاكە كەسی ئافرەتان بەدەست هێنابوو، دووەم ئافرەتی بەریتانییە كە ئەو نازناوە بەدەست بهێنێت.

بەم شێوەیەش ئێما رادوكانو، دوو ملیۆن ٥٠٠ هەزار دۆلار و لەیلا ئانی فێرناندێز، یەك ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلاریان وەك خەڵات وەرگرت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن