سێ نیشانه له نه‌خۆشی دڵ ئاگادارت ده‌كاته‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان
زائور شۆگۆشیف پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ هۆشداری ده‌دات له چه‌ند نیشانه‌یه‌ك كه مرۆڤ له توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن ئاگادار ده‌كاته‌وه.
له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌م پسپۆڕه هۆشداری داوه له‌وه‌ی هه‌ستكردن به سووتانه‌وه له ناوه‌ڕاستی سنگ و توند بوونی هه‌ناسه كاتێك له ژورێكی گه‌رم ده‌چیته ژورێكی سارد بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك درێژه بكێشێت و به‌رزی په‌ستانی خوێن له نیشانه مه‌ترسیداره‌كانن كه له توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ مرۆڤ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م پزیشكه داوا ده‌كات هه‌ركات هه‌ستت به‌م نیشانانه كرد ئه‌وه زوو سه‌ردانی پزیشك بكه بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینت بۆ بكات و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگریت.