دیالە؛ لەهێرشێكی داعشدا ژمارەیەك سەربازی سوپای عیراق كوژران

عێراق

13/09/2021     ژمارەی بینراو 194

راچڵەكین-

لە ئاكامی پەلامارێكی چەكدارانی داعش لە پارێزگای دیالە لە رۆژهەڵاتی عیراق، سێ سەربازی سوپا كوژران.

ملازم شەعلان كاملی، ئەفسەر لە پۆلیسی پارێزگای دیالە، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد: "ژمارەیەك تیرۆریستی داعش پەلاماری خاڵێكی هێزەكانی سوپای عیراقیان لە ناحیەی عوزێم سەربە قەزای خاڵس لە پارێزگای دیالە دا".

شەعلان كاملی وتیشی: "لە ئاكامی پەلامارەكەدا سێ سەرباز كوژران و سەربازێكی دیكە برینداربوو".

راشیگەیاند، دوای گەیشتنی پشتیوانی سەربازیی بۆ شوێنی رووداوەكە، چەكدارانی داعش بەرەو شوێنكی نادیار هەڵاتوون.تا ئێستا سوپای عێراق هیچ راگەیەندراوێكی لەمبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.

ئێوارەی رۆژی شەممە، لە هێرشێكی هاوشێوەدا لە پارێزگای كەركووك، سێ پۆلیسی سەربە هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی كوژران.

وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧دا سەركەوتنی بەسەر رێكخراوی تیرۆریستی داعش و كۆنترۆڵ كردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاكەی كە رێكخراوەكە لە هاوینی ٢٠١٤دا دەستی بەسەردا گرت، راگەیاند، بەڵام تاوەكو ئێستا رێكخراوەكە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەكانی ناو بەناو كردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات بەتایبەت لە ناوچەی نێوان پارێزگاكانی كەركووك و سەڵاحەددین (باكوور) و پارێزگای دیالە (رۆژھەڵات)، كە بە "سێگۆشەی مەرگ" ناودەبرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن