دوای ته‌مه‌نی 60 ساڵی ئه‌م خۆراكه مه‌خۆن
ڕاچڵه‌كین- چراخان
دكتۆر میخایل گینسبۆرگ پسۆڕی بواری خۆراكه و ڕێنموی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته 60 ساڵ له خواردنی چه‌ند جۆرێك خۆراك دوور بكه‌ونه‌وه.
ئه‌م پسپۆڕه داوا ده‌كات ته‌واوی ئه‌و پێكهاته خۆراكیانه‌ی شه‌كریان تیادایه وه‌ك" مره‌با و هه‌نگوین" له ژه‌مه خۆراكه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه و ڕۆژانه ته‌نها بڕی 20 گرام له شه‌كر بخۆن.
جگه له شه‌كر زه‌یتی گوڵه‌به‌ڕۆژه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر جه‌سته دروست ده‌كات چونكه له ناویدا ترشی چه‌وری هه‌یه و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی پیری زیاد ده‌كات و باشتر وایه دوای 60 ساڵی زه‌یتی زه‌یتوون بخورێت، له‌گه‌ڵیدا ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له ئاردی سپی دروستكراوه.
گینسبۆرگ ڕێنمووی سه‌روو 60 ساڵه‌كان ده‌كات كه خواردنی گۆشتی سوور كه‌مبكه‌نه‌وه و ماسی و مریشك زیاتر بخۆن له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نم و سه‌وزه به‌تایبه‌ت" سیر و پیاز"