ڤیدیۆ: هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆچی كاره هونه‌ریه‌كانی له شه‌واندا تۆمار ده‌كات؟
ڕاچڵه‌كین-
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر هۆكاری تۆماركردنی كاره هونه‌رییه‌كانی له شه‌واندا ئاشكرا كرد.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌ڵێت" من خۆم كه‌سێكی چالاكم و شه‌وانه ته‌نها 2- 2.30 كاتژمێر ده‌خه‌وم و هه‌تا به‌ره به‌یان به‌خه‌به‌رم و شه‌وان باشترین كاته بۆ من بۆ تۆماركردنی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان و له‌لام سه‌یره كه ئه‌م بابه‌ته بۆته جێگای پرس له‌لای خه‌ڵك"
ئه‌م ئاوازدانه‌ره ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌وه هه‌یه و پێویست ناكات هیچ كه‌س پرسیار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكات.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر یه‌كێكه له ئاوازدانه‌ره‌كان كه كاری هونه‌ری بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند ئه‌نجامداوه و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی نوێ یان وێنه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كانی ده‌بێته جێگای باسی چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.