ریال پێشەنگی لالیگای گرت

وەرزش

20/09/2021     ژمارەی بینراو 247

راچڵەكین-

كوڕانی مستەر وەن لەشەوێكی تاقەت پڕوكێندا عەرشی شەمشەمە كوێرەكانیان هەژاند و دواكەوتنیان بە گۆڵێك پێچەوانەكردەوەو سەركەوتنێكی گرنگیان بەدەستهێنا.

شەوی رابردوو، لەدرێژەی یارییەكانی لالیگای ئیسپانی، یانەی ریال مەدرید بووە میوانێكی نەویستراوی یانەی ڤاڵانسیا، لەیارییەكی ماراسۆنیدا یانەی شاهانە یاریەكەی بەئەنجامی 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەبەرژەوەندی خۆی كۆتا پێهێنا.

گێمی یەكەمی یاریەكە سەرباری هێرشی پێچەوانەی هەردوولا، بەڵام هیچ كام لەیاریزانانی هەردوو یانەكە نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەكدی بهەژێنن.

لەگێمی دووەمی یاریەكەو بەدیاریكراوی لەخولەكی 66 دا، هوگۆ دورۆ، تاكە گۆڵەكەی شەمشەمە كوێرەكانی تۆماركردو هاندەرانی ئامادەبووی یانەكەی دڵخۆشكرد.
 
لەخولەكی 86 یاریەكە، ڤینیسیۆس ئەنجامەكەی بۆ ریال یەكسان كردەوەو ئاوێكی كرد بەئاگری ناخی یاریزانانی یانەی شاهانەدا، بەڵام كوڕانی ئەنچیلۆتی بەوە رانەوەستان و لەهێرشەكانیان بەردەوام بوون تا لە خولەكی 88ی یاریەكەدا  كەریم بنزیمای كاپتن و ئەستێرەی یانەكە لە خولكی 88 گۆڵی دووەمی بۆ یانەی شاهانە بەدەستهێنا.

بەو سەركەوتنەش یانەی ریال مەدرید بووە خاوەنی 13 خاڵ و پێشەنگی لا لیگای لە  ئاتلێتیكۆ مەدرید وەرگرت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن