ڤیدیۆ: خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ناودار له ئاهه‌نگی یادی له‌دایكبونیدا قژی سوتا
ڕاچڵه‌كین- چراخان
خانمه ئه‌كته‌ری ناوداری ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی " نیكۆل ڕیتشی" له ئاهه‌نگی یادی له‌دایكبونیدا و له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی مۆمی 40 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی به‌هۆی مۆمه‌كه‌وه قژی سوتا و له‌و كاته‌دا هاوڕێكانی یارمه‌تیانداوه بۆ ئه‌وه‌ی قژه كورته‌كه‌ی بكوژێننه‌وه.
نیكۆڵ له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام ئه‌م گرته ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و له‌گه‌ڵیدا ئیمۆجییه‌كی ئاگری داناوه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه یادی 40 ساڵه‌ی له‌دایكبونی كردۆته‌وه.
هه‌واداره‌كانی ئه‌م خانمه له‌ڕێی كۆمێنته‌وه خه‌مباری خۆیان بۆ ئه‌م ڕووداوه ده‌ربڕیوه، نیكۆل دیزاینه‌ری ئه‌مه‌ریكی و كاره‌كته‌رێكی ناوداری ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكیه و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا سه‌رقاڵی كاری خێرخوازی بووه كه تایبه‌ت به هاوكاری كردنی منداڵان دایناوه.