كچی هونه‌رمه‌ندێكی ناودار: باوكم پاره‌م ناداتێ
ڕاچڵه‌كین- چراخان
نور عمرۆ دیاب كچی هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" عمرۆ دیاب" ئاشكرای كردوه كه له‌ڕووی دارایی و ده‌ستكه‌وتی داراییه‌وه سه‌ربه‌خۆیه‌وه و دایكی" شیرین ڕه‌زا" و باوكی" عمرۆ دیاب" هیچ بڕه پاره‌یه‌كی پێناده‌ن.
نور له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌خشی ڕاسته‌وخۆ له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام كاتێك باسی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆی بۆ هه‌واداره‌كانی كردوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه دایك و باوكی هیچ بڕه پاره‌یه‌كی پێناده‌ن و كۆتا جار كه باوكی بینیوه پێش هاتنی په‌تای كۆرۆنا بووه و خۆشی وه‌ك دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ كارده‌كات.
به‌ڵام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه باوكی باشترین هونه‌رمه‌نده له‌لای ئه‌و و گوێ بۆ گۆرانیه‌كانی ده‌گرێت، له ماوه‌ی ڕابردوودا نور هاوسه‌رگیری خۆی له‌گه‌ڵ كوڕێكی به‌ریتانی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فه‌ریقی ئاشكرا كرد كه ناوی" كیران وودوۆرد" ه و مامۆستای له‌شجوانیه.