یەكەم سەرۆكی ئێران لەدوای رووخانی رژێمی شا كۆچی دوایی كرد

جیهان

09/10/2021     ژمارەی بینراو 177

راچڵەكین-

لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی پاریس-ی پایتەختی فەڕەنسا، ( ئەبو حەسەن بەنی سەدر) یەكەم سەرۆككۆماری ئێران دوای رووحانی رژێمی شا، كۆچی دوایی كرد.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووەتەوە، بەنی سەدر لەتەمەنی 89 ساڵی و لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی فەڕەنسا كۆچی دوایی كردووە.

بەنی سەدر، دوای ماوەیەك لەبوونی بەسەرۆككۆماری ئێران لەدوای شۆرشی ئەو وڵاتە، دەستبەرداری پۆستەكەی بوو، هەڵات بۆ فەڕەنسا، پاش ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە، لەساڵەكانی سەرەتای جەنگی ئێران- عیراق، تۆمەتی ناپاكی درایە پاڵ.

پاش چوونی بۆ تاراوگە، بەیەكێك لە كوچەكەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی ئەژمار دەكرا لەو كاتەدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن