21%ی هاوڵاتیانی عیراق ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە

عێراق

12/10/2021     ژمارەی بینراو 212


راچڵەكین-

وەزارەتی تەندروستی عیراق رێژەی ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە كە تائێستا ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

رەبا فەلاح، لەراگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند،  پسپۆڕان و تایبەتمەندان لە فەرمانگەی تەندروستی گشتی و رێكخراوی تەندروستی جیهانی چاودێری بارودۆخی تەندروستی و دەرچوونی عیراق لەمەترسییەكانی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسەكە."

وتیشی:" تائێستا 21%ی هاولاتیانی عیراق ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو 18 ساڵەوەیە، ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە."

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی عیراق جەختی لەوەكرد كە پلانی وەزارەتەكە ئەوەیە تا كۆتایی ئەمساڵ 20 ملیۆن هاوڵاتی ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن ئەوەش پشتی بەستووە بە دەنگەوە هاتنی هاوڵاتیان و دابینكردنی گاكسین لەلایەن كۆمپانیاكانەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن