ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەرزدەبێتەوە

کوردستان

13/10/2021     ژمارەی بینراو 354

راچڵەكین –

لەهەرێمی كوردستان ئاماری قوربانیانی پەتای كۆرۆنا بەراورد بە دوێنێ بەرزدەبێتەوەو وەزارەتی تەندروستیش رایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا نزیكەی هەزارو 100 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆماركراوە، كە زۆربەیان لە پارێزگای هەولێر بووە.

بەگوێرەی نوێترین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، هەزارو 99 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا و 26 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوەو هەزارو 805 تووشبووش بەتەواوەتی چاكبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ   COVID19     ژمارە ( ٥٩٥ )
 
١. پشكنین: ( ٧٤١١ پشكنینی نوێ)
• ( ٤٤٨٥) هەولێر
• ( ١١٣٧) سلێمانی
• ( ١٥٣٥) دهۆك
• ( ٨٣) هەڵەبجە
• ( ١٧١) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ١٠٩٩ تووشبووی نوێ)
• ( ٥٠٩) هەولێر
• ( ٣٩٣) سلێمانی
• ( ١٤٠) دهۆك
• ( ٢٨) هەڵەبجە
• ( ٢٩) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

٣. چاكبوون: ( ١٨٠٥ چاكبوون)
• ( ٦٥٠) هەولێر
• ( ٥٤٦) سلێمانی
• ( ٥٠٤) دهۆك
• ( ٣٤) هەڵەبجە
• ( ٥٥) گەرمیان
• ( ١٦) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٢٦ مردن)
• ( ٨) هەولێر
• ( ٧) سلێمانی
• ( ٧) دهۆك
• ( ٠) هەڵەبجە
• ( ٣) گەرمیان
• ( ١) ڕاپەڕین 

ئاماری گشتی:
كەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ٣٢٢١٥٨٨ (١١٣٣٩١٧ هەولێر، ٨٠٠٦٢٥ سلێمانی، ١٢٦٤١٧٥ دهۆك، ٢٢٨٧١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٤٥٨٤٤ (١٠٠١٩٥ هەولێر، ١٢٠٧٨٧ سلێمانی، ١١٨٢٦٥ دهۆك، ٦٥٩٧ هەڵەبجە)
چاكبوون ٣١٨٩٥١ ( ٩١٦٨٦ هەولێر، ١٠٩٤٨٥ سلێمانی، ١١١٨١٢ دهۆك، ٥٩٦٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ٢٠٨١٣ (٦٧٧٥ هەولێر، ٨٦٨٥ سلێمانی، ٤٩٢٨ دهۆك، ٤٢٥ هەڵەبجە)
مردن ٦٠٨٠  (١٧٣٤ هەولێر، ٢٦١٧ سلێمانی، ١٥٢٥ دهۆك، ٢٠٤ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جەخت دەكەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاكسین، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).

 وەزارەتی تەندروستی       
حكومەتی هەرێمی كوردستان    
١٣ی تشرینی یەكەم ٢٠٢١

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن