هه‌واڵێكی خۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له پیری ده‌ترسن
ڕاچڵه‌كین-چراخان
كۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هۆكارێكی نوێی بۆ ڕێگری كردن له پیر بوونی خانه‌كانی له‌ش دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته داهێنانێكی نوێ بۆ سه‌رتاسه‌ری مرۆڤایه‌تی.
له قۆناغی پیربووندا خانه‌كان له دابه‌ش بوون ده‌وه‌ست و به‌مه‌ش ده‌وترێت " مردنی پرۆگرامكراوی خانه‌كان" و له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن كۆئه‌ندامی به‌رگری له خاوێنكردنه‌وه‌ی له‌ش له بابه‌ته ناپێویسته‌كان ده‌وه‌ستێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و به‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوون به چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی و شێرپه‌نجه زیاد ده‌بێت.
ئه‌م ده‌رمانه نوێیه كه ناوی" سینۆلیتیك" ه شانه‌كانی له‌ش له پیری و نه‌خۆشییه‌كان خاوێن ده‌كاته‌وه و وه‌ك "بۆمبێكی زیره‌ك" ڕه‌فتار ده‌كات له‌ڕێی ناسینه‌وه‌ی خانه مردوه‌كان و تێكشكاندنیان.