لەسەر پۆستێكی فەیسبووك.. مەسرور بارزانی كۆتایی بەراژەی بەرپرسێكی حكومی دەهێنێت

کوردستان

15/10/2021     ژمارەی بینراو 1026

راچڵەكین-

لەسەر پۆستێكی فەیسبووك، بەفەرمانی راستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە راژەی (ساڵح هەركی) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم هێنراو لەكارەكەی دووخرایەوە.  

ساڵح هەركی، بەڕێوەبەری پێشووی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایگەیاندووە:" لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەهەڵە بۆماوەیەكی كاتی بانگەشەی بۆ (فەیسەڵ كەریم خان) كاندیدی یەكێتی كردوەو سڕیویەتیەوەو فەرمانگەی میدیاو زانیاری لەهەڵەكەی ئاگاداركردۆتەوە."

دەشڵێت:"ئەگەر ئەوەی من هەڵەبوە ئەوا بەئاشكرا پەیجی فەرمی وەزارەتی كارەباو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بانگەشەیان بۆ پارتی كردوەو كەس لەسەری سزا نەدراوە". وەك شارپرێس بڵاویكردووەتەوە.

ساڵح هەركی وتیشی:"نوێنەری داواكاری گشتی و فەرمانگەی میدیاو زانیاری سەردانی وەزارەتەكەیانی كردوەو بە وردی بابەتەكەیان بۆ باسكراوە، بەڵام هەمان ڕۆژ لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی و بە واژۆی د.ئومێد سەباح لەكارەكەی دورخراوەتەوەو (فەسڵ) كراوە."

ساڵح هەركی هێما بۆ ئەوەش دەكات، تا ئێستا یەكێتی و گۆڕان بێدەنگیان لەبابەتەكە كردوە ئەگەرچی وەزیری بازرگانی چەند بەڵگەیەكی خستۆتە بەردەم دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كە وەزارەتەكانی تر بە ئاشكرا بانگەشەیان كردوە، بەڵام بەبیانوی ئەوەی كەس ئاگاداری نەكردوون دیوانی ئەنجومەنی وەزیران هیچ ئیجرائاتێكیان نەكردوە.

بەپێی ڕێنماییەكانی كۆمیسیۆن بەكارهێنانی موڵك و ماڵی دەوڵەت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیەو سزای لەسەرە بەڵام سزاكان زیاتر سزای دارایین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن