له پاڵه‌وانێكه‌وه بۆ بكوژ.. چیرۆكی ئه‌و پیاوه‌ی مێشكی ملیۆنه‌ها هاوڵاتی چینی سه‌رقاڵ كردوه
ڕاچڵه‌كین- چراخان
زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه پۆلیس به‌دوای پیاوێكی چینی‌دا ده‌گه‌ڕێت كه دووان له دراوسێكانی كوشتووه و سیانی بریندار كردوه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه كاردانه‌وه‌ی هه‌واداره‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م بكوژه.
پۆلیسی چین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه به‌دوای " جیزۆنگ" ی ته‌مه‌ن 55 ساڵدا ده‌گه‌ڕێن دوای ئه‌وه‌ی له گونده‌كه‌ی خۆی له هه‌رێمی فوجیان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی چین ڕایكردوه و ته‌نانه‌ت بڕێك پاره‌ش ده‌دات به هه‌ر كه‌سێك كه ئه‌م بكوژه بدۆزێته‌وه یان شوێنی خۆ حه‌شاردانی ئاشكرا بكات یان به‌ڵگه‌ی ڕاست له باره‌ی مردنی پێشكه‌ش به پۆلیس بكات.
ملیۆنه‌ها هاوڵاتی چینی گرنگی به‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن به‌ڵام نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی پۆلیسی بكه‌ن به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت به زیندوی و سه‌لامه‌تی بسۆڕێته‌وه.
جیزۆنگ یه‌كێكه له چالاكوانه‌كانی پێگه‌ی" ویبۆ" ی چینی كه هاوشێوه‌ی تویته‌ره و هه‌وادارێكی له‌ڕێی كۆمێنته‌وه بۆی نوسیوه" ڕابكه ئومێدی ئه‌وه‌م هه‌یه كه به‌خته‌وه‌ر بیت له‌و ته‌مه‌نه‌ی كه ماوته و هۆكاری خۆشویستنی خه‌ڵك بۆ ئه‌م پیاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بابه‌تی ڕزگاركردنی گه‌نجێك له ڕۆژئاوای ده‌ریا و ڕزگاركردنی دوو دۆلفین له كه‌ناری ئاو
وئه‌مجاره‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی ده‌بێته شه‌ڕی دوانیان ده‌كوژێت و سیان بریندار ده‌كات.