پیاوێك زیندانی هه‌ڵبژارد له‌جیاتی ژیانكردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی
ڕاچڵهكین- چراخان
پۆلیسی ئیتاڵیا ئاشكرای كرد پیاوێك داوایكردوه ده‌ستگیر بكرێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ناچاری له ماڵه‌كه‌یدا و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بمێنێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی چیتر به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
ئه‌م پیاوه كه ته‌مه‌نی 30 ساڵانه و له ناوچه‌ی " گیدۆنیا مۆنتیتشیلیۆ" له نزیك ڕۆمای پایته‌خت ده‌ژی و خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته زیندان و له هاوسه‌ره‌كه‌ی دوور بكه‌وێته‌وه.
ئه‌م پیاوه ئه‌لبانیه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌تۆمه‌تی بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه و ناچار كراوه له ماڵه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه به‌ڵام چیتر به‌رگه‌ی مانه‌وه‌ی نه‌گرتوه له ماڵه‌وه و جارێكی دیكه خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ زیندان.