قەستەرەی دڵ چیە و بۆچی ئەنجام دەدرێت؟

تەندروستی

28/10/2021     ژمارەی بینراو 1117

قەستەرەی دڵ چیە و بۆچی ئەنجام دەدرێت؟


ڕاچڵه‌كین-

قەستەرە بریتیە لە پرۆسەیەک کە تیایدا پزیشکی پسپۆر بۆریەکی باریک کە توانای نوشتاوەی هەیە بەکارئەهێنیت و بەناو بۆری خوێن دا ئەیبات هەتا ئەگاتە دڵ، لەوێدا بۆ دەستنیشانکردن یان چارەسەرکردنی هەندێک لە کێشەکانی دڵ بەکاردێت بۆ نمونە ئەگەر خوێنبەرەکانی دڵ گیرابن ،یاخود ئازاری سنگ(سنگەکوژێ) هەبێت یاخود کێشەکانی زمانەی دڵ و تێكچونی کارەبایی دڵ، دكتۆر سوركێو پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ  له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات قه‌سته‌ره‌ی‌ بۆچی ئه‌نجامده‌درێت؟

قه‌سته‌ره‌ ئه‌نجامده‌درێت چونكه‌ پزیشک زانیاری زۆر گرنگی دەست ئەکەوێت بە ئەنجامدانی قەستەرەی دڵ کە ئایا نەخۆشەکە ڕاددەی تەسکبونەوەی خوێنبەرەکانی دڵی چەنە؟ ئایا پێویست بە دانانی شەبەکە و باڵۆن ئەکات یاخود تەنها چاودێریکردنی ئەوێت.

 لە کاتی قەستەرەدا ئەکرێت پزیشک لە هەمان کاتدا چەند ئیشێکیتری گرنگ ئەنجام بدات ئەگەر پێویست بن وەکو:
1- فراوانکردنی خوێنبەرەکانی دڵ کاتێک تەسک بوبنەوە بە دانانی شەبەکە یاخود باڵۆن یان بە بێ ئەوانە 
2- چارەسەرکردنی نارێکی لێدانی دڵ بە میکانیزمی ووزەی گەرمی یاخود سارد 
3- داخستنی هەر کونێک لە دڵ دا دروست بوبێت وەکو لە کاتی زگماکی دروست بوبێت
4- فراوانکردنی بۆشایی نێوان زمانەکانی دڵ کاتێک تەسک بوبنەوە 
5- چاککردنەوە و گۆڕینی زمانەکانی دڵ 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن