فەیسبوك ناوی خۆی گۆڕی و كردی بە مێتا

جیهان

28/10/2021     ژمارەی بینراو 293

راچڵەكین –

فەیسبوك بڕیاریدا ناوی كۆمپانیاكەی بۆ "مێتا" بگۆڕێت، خاوەنی كۆمپانیاكەش دەڵێت: ناوی ئەپلیكەیشنی فەیسبووك وەكو خۆی دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ 28-10-2021، كۆمپانیای فەیسبوك بە فەرمی بڕیاریدا ناوی كۆمپانیاكەی بگۆڕێت بۆ مێتا، ناوە نوێیەكەش لە ئەمڕۆوە دەبێتە جێگرەوەی ناوی فەیسبوك.

لەیەكەم لێدواندا لەبارەی گۆڕینی ناوی فەیسبوك، مارك زۆگەربێرك خاوەنی كۆمپانیاكە رایگەیاند: تەنها ناوی كۆمپانیاكە گۆڕاوە، بەڵام ناوی ئەپلیكەیشنی فەیسبووك وەكو خۆی دەمێنێتەوە.

كۆمپانیای فەیسبوك كە لەساڵی 2004 دامەزراوە، بە گەورەترین و بەربڵاوترین تۆڕی پەیوەندی كۆمەڵایەتی لە جیهان دادەنرێت، كە بەگوێرەی نوێترین ئامار، زیاتر لە دوو ملیارو 800 ملیۆن بەكارهێنەری لەسەرانسەری جیهاندا هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن