عێراق: بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤیدیۆیی كوڕێك به‌ عه‌زی بوكه‌وه‌ بۆته‌ جێگای باس

ستایل

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 184

عێراق: بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤیدیۆیی كوڕێك به‌ عه‌زی بوكه‌وه‌ بۆته‌ جێگای باس


ڕاچڵه‌كین-چراخان

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ گرته‌ ڤیدیۆیی گه‌نجێكی عێراقی له‌ شاری كه‌ربه‌لا كه‌ جلوبه‌رگی بوكی له‌به‌ركردوه‌ و ئاهه‌نگێكی هاوسه‌ریگری خه‌یاڵاویان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی دروستكردوه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی‌ زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه‌ نوسیوه‌ داوای سزادانی ئه‌و كوڕه‌یان كردوه‌ كه‌ جلوبه‌رگی ئافره‌تانی له‌به‌ر كردوه‌ و وه‌ك بووك خۆی پیشان ده‌دات و به‌شێكی دیكه‌ش ته‌نها به‌ ڤیدیۆیه‌كی گاڵه‌ ئامێز باسی ده‌كه‌ن.

له‌لای خۆیانه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ڕونكردنه‌وه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و ڤیدیۆیه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و ئاشكرای كردوه‌ كه‌ بابه‌ته‌كه‌ ته‌نها گاڵته‌یه‌كی نێوان گه‌نجان بووه‌ و بۆ سه‌رنجڕاكێشانی بینه‌ره‌كانیان بووه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌گه‌ر نا هاوسه‌رگیری نێوان دوو گه‌نج نییه‌ وه‌ك ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی‌ باس ده‌كرێت.

توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیش باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌وه‌ی‌ بڵاوبۆته‌وه‌ ته‌نها ڤیدیۆیی چه‌ند هه‌رزه‌كارێكه‌ كه‌ بۆ لایك و كۆمێنت ڤیدیۆیی له‌و جۆره‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌ و هیچی دیكه‌ له‌ ئارادا نییه‌.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن