چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگ بۆ كاتی هه‌ڵپاچینی دار

کشتوکاڵ

31/10/2021     ژمارەی بینراو 961

چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگ بۆ كاتی هه‌ڵپاچینی دار

ڕاچڵه‌كین-

کاتێک هەلپاچین دەکەین بۆ درەختە بەردارەکان تاکوو بەهێزبێ و بەروبومێکی باشی هەبێ یان لابردنی ئەولقانەی زیانیان بەرکەوتوە یان توشی نەخۆشی بون وە بۆ ڕووەکە جوانیەکان وەک ڕووەکە گوڵدارەکان و ڕووەکە دەوەنیەکان تاکو شێوەیەکی جوانیان هەبێت،  پێویستە هەلپاچین بەشێوەیەکی زانستی بکرێت.

1- زۆر زۆر پێویستە ئەو کەلوپەلانەی بەکاری دێت وەک (چەقۆ - مقەس - مشار)  پاکبن وە بەر لەبەکارهێنانیان پاک بکرێنەوە تعقیم بکرێن.

2- لەکاتی بەکارهێنانیان لە درەختێک یان گوڵێک کە نیشانەکانی نەخۆشی لەسەرە تایبەت نەخۆشیە (کەڕو - ڤایرۆس)یەکان نابێ لە درەختێکیتر بەکاربێ تاکوو پاک نەکرێنەوە تعقیم نەکرێن. چونکە بەو کارە بەدەستی خۆمان نەحۆشیەکە لە درەختێکەوە دەگوازینەوە درەختێکی تر وە زۆر ترسناکە نەخۆشیەکە لە گەلاوبەشی دەرەوەی درەختەکە داخلی ناو شانەکانی قەدی دەکەین بەهۆی ئەو برینەوە کەدروست دەبێ بەمەش درەختەکە زۆربەی بەرگری مەناعەی لەدەست دەدات ناتوانێ بەرەنگاری نەخۆشیەکە ببێتەوە هەرچەند درەختەکە بەهێزبێ.

3-ئەو برینانەی ئەنجامی دەدەیت هەمووکات هەولدە لاربێ تاکوو ئاو نەوەستێ لەسەری تائەوکاتەی شوێن برینەکە دادەخرێت.

4-ئەگەر هەلپاچینەکە لە لقێکی ئەستورە یاخوت لەو درەختانە بو کە ناوەکەیان بۆشە یاخود شێوە تەپەدۆریە هەولدە مادەی لاتێکس یان سبوغی زراعی لە شوێنە براوەکە بدە تاکوو پارێزراوبێ لە چونەژورەوی نەخۆشی بۆ ناو قەد وشانەکانی درەختەکە.

5-دەتوانی دوای هەلپاچین کە هەلپاچینەکە زۆر بو هەموو دڕەختەکە برشێنیت بە (اوکسی کلوریدی نحاس)بەمەش هەموو شوێنە براوەکان تعقیم دەبێ.

بۆ پاک کردنەوە تعقیم کردنی چەقۆ و مقەس و مشار دەتوانی بەمانە پاکیان بکەیتەوە:
1- هایدرۆجین پروکسید
2-ئۆکسی کلورید النحاس
3-ئەو پاک کەرەوانەی کحولی تێدایە
4- ئه‌گەر هیچت دەست نەکەوت دەتوانی بە سابونی شل چەقۆ و مقه‌ست پاک بکەیتەوە تعقیم

تێبینی :
ئەو نەخۆشیانەی بەهۆی هەلپاچین و کەل وپەلەکان دەگوازرێنەوە زۆر ئاگاداربە.
1- نەخۆشی کەڕویی البیاچ الزغبی downy mildew لە دارمێو.
2- نەخۆشی ڤایرۆسی مووزایک mosaic لە درەختی هەنجیر.
3- نەخۆشی بەکتری Pseudomonas لە درەختی خۆخ.
4- نەخۆشی کەڕویی البیاچ الدقیقی sphareotheca puliginea لە گوڵه‌ باخ.
5-نەخۆشی کەڕوییVenturia Inaequalisلەدرەختی سێو.
6-نەخۆشی کەڕویی Venturia Pirina لە درەختی هەرمێ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن