بۆ یەکەمجار ژنێک دەبێتە ئەندامی کارگێڕی یانەی هەولێر

وەرزش

08/11/2021     ژمارەی بینراو 324

راچڵەکین-

بۆ یەکەمجار لە مێژودا ژنێک وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر هەڵبژێردرا.
 
ئاڵا دێدەوان، بە 106 دەنگ توانی لەم خولەی دەستەی بەڕێوبردنی کارگێڕی یانەکە ببێتە ئەندام، هەروەها بوو بەیەکەم ژن کە ئەو پۆستە لە یانەی هەولێر وەربگرێت.
   
ئاڵا، یاریزانی تۆپی دەستەی یانەی هەولێرە و لە ماوەی رابردودا نامەیەکی کراوەی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد بەوەی کە باردۆخی وەرزش لە دۆخێکی خراپدایە.

ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بەم شێوەیە بوو:-
عبداللە مجید: 162
صلاح الدین سیامەند: 149
احمد شوکر: 129
دکتۆر ولید عارەب: 111
ئاڵا دێدەوان: 106
دکتۆر تەها قادر: 105
مۆفق یونس: 103
دیدار حامید: 92
محەمەد خۆشناو: 74

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن