یەکێتی ئەوروپا: سزاکانی سەر بێلاڕووس فراوانتر دەکەین

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 127

راچڵەکین-

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، رایگه‌یاند به‌هۆی كێشه‌ی كۆچبه‌ران له‌ نێوان پۆڵه‌ندا و بێلاڕووس بڕیاریان داوه‌ كۆمپانیاكانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی بێلاڕووسیش بخه‌نه‌ ناو لیستی سزاكانه‌وه‌، به‌م جۆره‌یش سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ فراوانتر ده‌كرێن.

 ئورسولا ڤۆن دێر لاین، راگه‌یاندووە كه‌ ئه‌ورووپا خێرا و به‌ یه‌كگرتوویی، كاردانه‌وه‌ نیشان ده‌دا به‌رامبه‌ر بێلاڕووس و سزای زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌.

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، وتیشی:" ئه‌وه‌ی به‌هۆی كێشه‌ی كۆچبه‌ران له‌ نێوان پۆڵه‌ندا و بێلاڕووس بڕیاریان داوه‌ كۆمپانیاكانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی بێلاڕووسیش بخه‌نه‌ ناو لیستی سزاكانه‌وه‌، به‌م جۆرەش سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ فراوانتر ده‌كرێن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن