چین؛ خانمە یاریزانێكی تێنسی سەر زەوی بێسەروشوێن دەبێت

وەرزش

17/11/2021     ژمارەی بینراو 602

راچڵەكین-

لە چین خانمە یاریزانێكی تێنس بێسەروشوێن بووە كە لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووبووەوە كە لەلایەن جێگری پێشووی سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە، ژانگ گاوۆلی دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر.

ئەو یاریزانە ناوی پێنگ شوای-یە، تەمەنی ٣٥ ساڵە و ماوەی دوو هەفتەیە چارەنووسی نادیارە.

ستێڤ سیمۆن، سەرۆكی یەكێتیی تێنسی ئافرەتان، لە لێدوانێكیدا بۆ راگەیاندنەكانی ئەمریكا باسی لەوە كرد كە گومانیان لە سەلامەتی پێنگ شوای هەیە.

ستێڤ سیمۆن وتیشی: "دوای بێسەروشوێن بوونی یاریزانەكە پەیوەندیمان بە یەكێتیی تێنسی چین-ەوە كرد و یەكێتییەكە پێی راگەیاندنین كە پێنگ شوای سەلامەتە، بەڵام رێگەیان پێنەداین لەگەڵی گفتوگۆ بكەین".

لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمدا، پێنگ شوای لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی ئەوەی بڵاوكردەوە كە سێ ساڵ پێش ئێستا ژانگ گاوۆلی كە لە ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٨ جێگری سەرۆكوەزیرانی چین بووە، دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن