ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنا لە عیراق بڵاوکرایەوە

عێراق

17/11/2021     ژمارەی بینراو 555

راچڵەکین-

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق رایگەیاند، ١٨ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو ٨٠٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە و بە گوێرەی ئامارەکە  لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ١٨١ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ٨٠٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ئامارەکەدا هاتووە، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عیراق، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٧١ ھەزار و ٦٨٩ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٣ ھەزار و ٥٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٨٧ ھەزار و ٤١ کەسیش چاکبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن