زوهەیر رەمەزان کۆچی دواییکرد

هەمەڕەنگ

18/11/2021     ژمارەی بینراو 850

راچڵەکین-

زوهەیر رەمەزان یەکێک لە ئەکتەرەکانی زنجیرە درامای "باب الحارة"، لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە کۆچی دوایی کرد.

سەندیکای هونەرمەندانی سوریا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، رەمەزان بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە کە هەوکردنێکی زۆر لە سییەکانیدا هەبووە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

زوهەیر رەمەزان لە ساڵی ١٩٥٩ لە شاری لازقیە لە سوریا لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٨٣ پەیمانگای هونەرەجوانەکان بەشی شانۆی خوێندووە، لە ساڵی ١٩٨٩ دەستی بە کاری نواندن کردووە لە چەندین کاری تەلەفزیۆنی و سینەمادا ڕۆڵی بینیوە، دیارترینیان (باب الحارة)، بوو کە رۆڵی باوکی جەودەتی بینیوە لە زنجیرەکەدا و کە وەک پۆلیسێکی گەندەڵ و پارە خۆشەویست دەردەکەوت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن