ئەگەر زۆر خەمی گەشەی باڵای منداڵەكەتە نابێت هەرگیز ئەم سێ شتە لە بیر بكەیت

تەندروستی

20/11/2021     ژمارەی بینراو 404

راچڵەكین-

 

ئەو خواردنانەی كە بۆ گەشەی منداڵەكەت گرنگن:
١-هێلكە:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین،ترشە چەوری پێویست،ڤیتامین د ،فۆسفۆڕەس،سیلینیەم ،ئۆمێگا ٣ لەگەڵ ئایۆدین.
كە ئەو مادانە بۆ گەشەی منداڵ زۆر پێویستن.
٢- شیر:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین،ڤیتامین د ، پۆتاسیۆم ،كالسیۆم ،فۆسفۆڕەس لەگەڵ مەگنیسیۆم.
٣-خواردنی سۆیا:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و كالسیۆم.
٤-گۆشتی سور:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ماددەی ئایرۆن(ماددەی ئاسن) بۆ ڕێگری كردن لە كەم خوێنی.
٥-مریشك و ماسی:دەوڵەمەند بە پڕۆتین.
٦-خواردنی پاقلەمەنیەكان وەك نیسك و ماش و فاسۆلیا.
٧-سەوزەی گەڵادار.
٨-چەرەسات وەكو گوێز و بایەم و فستەق.
٩-میوەی دەوڵەمەند بە ماددە كانزاكان.
١٠-ئەو تۆوە ڕووەكانەی كە ئەخورێن وەك گەنمەشامی.
خەوێكی باش و تەندرووست:
نووستنی تەندرووست چیە بۆ منداڵ؟
۱.ئەبێ كاتی نووستن و كاتی هەڵسان لە خەو دیاری كراو بێت و بڕی پێویست بخەوێت٫ واتە هەموو ڕۆژێك لە كاتی دیاری كراودا بخەوێت و هەڵبسێت لە خەو.
۲. نابێ جیاوازی كاتی نووستن و هەڵسان لەو ڕۆژانەی كە ناچێت بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی كە ئەچێت بۆ قوتابخانە لە ۱ سەعات زیاتر بێت.
۳. پێویستە منداڵ لە دەرەوەی ژووری نووستن بڕی پێویست وەرزش و یاری بكات.
٤. ژووری نوستن پێویستە بێ دەنگ و تاریك یان ڕووناكی زۆر كەم بێت.
۵. ژووری نووستن پێویستە پلەیەكی گەرمی گونجاوی هەبێت واتە نابێ سارد یان گەرم بێت.
٦.نابێ لە ژووری نووستن منداڵ سزا بدرێت.
۷. نابێ لە ژووری نووستن تەلەفزیۆن هەبێت.
۸. پێش نووستن نابێ چا ٫ كۆلا ٫ چوكلێت ٫ كۆفێ بدرێت بە منداڵ.
۹.ئەتوانی پێش نووستن ژەمە خواردنێكی سووك بدەیت بە منداڵ بۆ ئەوەی لە برسیەتیا خەبەری نەبێتەوە.
ئەبێت بڕی پێویست بخەوێت:
ئایە منداڵ ئەبێ چەند بخەوێت لە ڕووی تەندروستیەوە؟
نوستنی منداڵ بەپێی تەمەن ئەگۆڕێت :
۱- تەمەن ۱ هەفتە :
بە ڕۆژ ۸ كاتژمێر
بە شەو ۸ كاتژمێرو نیو
۲- تەمەن ٤ هەفتە :
بە ڕۆژ ٦ بۆ ۷ كاتژمێر
بە شەو ۸ بۆ ۹ كاتژمێر
۳- تەمەن ۳ مانگ :
بە ڕۆژ : ٤ بۆ ٥ كاتژمێر
بە شەو : ۱۰ بۆ ۱۱ كاتژمێر
٤-تەمەن ٦ مانگ :
بە ڕۆژ : ۳ كاتژمێر
بە شەو : ۱۱ كاتژمێر
٥- تەمەن ۹ مانگ :
بە ڕۆژ : ۲ كاتژمێرو نیو
بە شەو : ۱۱ كاتژمێر
٦- تەمەن ۱۲ مانگ :
بە ڕۆژ : ۲ كاتژمێرو نیو
بە شەو: ۱۱ كاتژمێر
۷- تەمەن ۲ ساڵ :
بە ڕۆژ : ۱ كاتژمێرو نیو
بە شەو : ۱۱ كاتژمێرو نیو
۸- تەمەن ۳ ساڵ :
بە ڕۆژ : ئەگەر بخەوێت كەمتر لە كاتژمێرێك.
بە شەو : ۱۱ كاتژمێر و نیو.
۹-تەمەن ٤ ساڵ :
بە شەو : ۱۱ كاتژمێرو نیو.
لەو تەمەنە بەدواوە خەوی رۆژ نامێنێ وە كاتژمێرەكانی خەوی شەو لە ۱۱ كاتژمێرەوە كەم ئەبێتەوە بۆ ۹ كاتژمێر لە تەمەنی ۱٥ ساڵیدا.
ج- ئەبێت ئەو وەرزشانە بكات كە بۆ گەشەی باڵای پێویستن وەكو پەت پەتێن و خۆهەڵواسین.
د.پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن