ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا: حكومەتی داھاتوو بە تەوافوق پێكدەھێندرێت

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 64

راچڵەكین-

ئەندامێكی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، رایگەیاند، حكومەتی داھاتووی عیراق، بە بەشداری زۆربەی لایەنە سیاسییەكان بە تەوافوق پێكدەھێندرێت.

محەمەد سەیهود لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە، تا ئێستا گفتوگۆكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان لەبارەی پێكھێنانی حكوومەتی داھاتووی عێراق دەستی پێ نەكردووە و گوتی: "گفتوگۆ فەرمییەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان لەبارەی پێكھێنانی حكوومەتی داھاتوو، دوای راگەیاندنی ئەنجامە كۆتاییەكانی ھەڵبژاردنەكان دەست پێ دەكات".

وتیشی، حكوومەتی داھاتوو بە بەشداری زۆربەی لایەنە سیاسییەكان، بە تەوافوق پێكدەھێندرێت: "پێویستە بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە خولی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، بوونی ھەبێت".

پێشتر سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر كە رەوتەكەی لە ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، زۆرترین كورسی بەدەستھێناوە داوای كردبوو كە حكوومەتێكی زۆرینەی نیشتمانیی پێكبھێنرێت.

دوێنێ یەكشەممە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاندبوو كە لە میانی دوو رۆژی داھاتوودا، ئەنجامە كۆتاییەكانی ھەڵبژاردنەكان رادەگەیەنێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن