پسپۆڕانی تەندروستی و مامۆستایانی ئایینی داوای خۆپارێزی دەكەن

ڕاپۆرت

13/03/2020     ژمارەی بینراو 397

راچڵەكین-AA

بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەی كۆرۆنا، پزیشكان و كەسایەتییە ئاینییەكان داوا لە ھاووڵاتییان دەكەن پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.

حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كۆمەڵێك رێنمایی دەكردووە تایبەت بە رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پزیشكان و كەسایەتیە ئاینییەكانیش داوا لە ھاووڵاتییان دەكەن پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.

زیا شاراعی

 

زیا شاراعی، قەشەی ئایینی مەسیحییەكان  دەڵێت:''پێویستە خۆمان بپارێزین و یەكدەست كار بكەین بۆ ئەوەی بەرەنگاری ئەم ڤایرۆسە بببینەوە و نەك وا بكەین كە ترس بڵاوبكەینەوە و كاریگەری خراپی ھەبێت، بەڵكو وەكو كەنیسە ھەوڵی ئەوەمان داوەكە چۆن خۆمان دەپارێزین و قوتابخانەكانمان داخست و خەڵكێكی زۆر ژیانی پارێزراو دەبێت، چونكە ئەم ڤایرۆسە دەگوازرێتەوە و ئەمەش كاتییە و ھیوادارین ھەموومان پابەندی رێنماییەكان بین''.


محەمەد زاهیر

 

ھاوكات، محەمەد زاهیر كە مامۆستایەكی ئاینییە رایگەیاند: ''ھەر شتێك ببێتە ھۆی ئەزیەتدانی دەوروبەر، لە شەرعدا گوناھە، چجای ئەوەی كە كەسێك ببێتە ھۆی بڵابوونەوەی نەخۆشی، بێگومان ئەمە دەچێتە چوارچێوەی تاوانەوە، بۆیە داوا لە موسڵمانان دەكەم كە پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و قەرەباڵغی دروست نەكەن''.

پسپۆڕێكی ھەناویش، رایدەگەیەنێت كە باشترین بژاردە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، مانەوە لە ماڵەكانە و دووركەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغە.

دكتۆر زانا ئەحمەد، رایگەیاند:''بەداخەوە وەك ئەوەی چئوەڕێمان دەكرد كە ڤایرۆسەكە بەھۆی ناھۆشیارییەوە بڵاودەبێتەوە، وەك دەبینین بە تایبەت لە وڵاتی ئێران ژمارەیەكی زۆر تووشبوو ھەیە و خەریكە دەگاتە كوردستان و ئەوەی تا ئێستا ھەیە ئاماری تووشبووان بریتییە لە ١٩ كەس."


دكتۆر زانا ئەحمەد

 

ووتیشی: ''گرنگترین شت كە تەركیزی لەسەر بكەینەوە، ئەوەیە كە ئەم نەخۆشییە، نەخۆشییەكی نوێیە، پێشتر لە مرۆڤدا نەبووە، ھەموو زانیارییەكان كە ھەیە سەرەتایین و تاكە زانیاری ئەوەیە كە ئەم ڤایرۆسە گوازراوەیە و چارەسەركردنی ئاسانە و رێگریكردنی بریتیە لەوەی تێكەڵ خەڵك نەبین، چونكە كاتێك ئەم ڤایرۆسە دەچنێتە جەستەی كەسێكم رەنگە سەرەتا نیشانەكانی دیار نەبێت و ببڕتە ھۆی تووشبوونی چەندین كەسی دیكە."

 

ئەو پسپۆڕەی ھەناو ئاماژە بەوە دەكات كە ئەم ڤایرۆسە یەكەمجار كار لەسەر سیستەمی ھەناسەدان دەكات و دەكرێت بە شوەیەی گشتی ھەمان نیشانەكانی ھەڵامەتی ھەبێت و رۆژ بە رۆژ توندتر بێت وتیشی: ''باشترین چارەسەر ئەوەیە لە ماڵەكانماندا بمێنینەوە و بەركەوتەمان لەگەڵ دەوروبەر نەبێت و بەردەوام دەستەكانمان بشۆین و لە دەركەوتنی ھەر نیشانەیەك تیمەكانی تەندروستی ئاگادار بكەینەوە''.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن