رۆژان ئەبوبەكری رووداو وێنەی خۆی و هاوژینەكەی بڵاوكردەوە

هەمەڕەنگ

12/12/2021     ژمارەی بینراو 3129

راچڵەكین –

خانمە بێژەری كەناڵی رووداو رۆژان ئەبوبەكر، نوێترین وێنەی خۆی و هاوژینی بە جلی بوكێنییەوە بڵاوكردەوەو دەشڵێت: بەختێكی سپی و باش بۆ هەمووتان دەخوازم.

رۆژان ئەبوبەكر، كە ماوەیەك لەمەوبەر هەواڵی چوونە نێو ژیانی هاوسەرگیری بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، وێنەی خۆی و هاوژینەكەی (بووك و زاوا) بڵاوكردەوە.

ئەو خانمە بێژەرەی كەناڵی رووداو لەگەڵ وێنەكاندا نوسیویەتی: بەختێكی سپی و باش بۆ هەمووتان دەخوازم، لە بەرامبەریشدا هەوادارەكانی بە لایك و كۆمێنت، پیرۆزباییان لێی كردووەو خۆشحاڵی خۆیشیان بە چوونە نێو قەفەزی زێڕین بۆی دەربڕیوەو هیوای ژیانێكی كامەرانیان بۆی خواستووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن