ریال مەدرید، بارسێلۆنا و ئەتلەتیكۆ بیلباو سكاڵا لەسەر لا لیگا تۆمار دەكەن

وەرزش

16/12/2021     ژمارەی بینراو 502

راچڵەكین-

هەریەكە لە یانەكانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و ئەتلەتیكۆ بیلباو ئەوەیان ئاشكراكرد، دژبە بڕیاری رەزامەندی دەربڕین لەسەر رێككەوتن لەگەڵ سندوقی وەبەرهێنان "Capital Partners" داوای یاسایی لەسەر لا لیگا تۆمار دەكەن.

ئەو سێ یانە ئیسپانییە لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا، ئەوەیان خستووەتەڕوو، ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی وەشاندنی گورزێكی بێوێنە لە كەرتی تۆپی پێی ئیسپانیا، جەختیان لەوەش كردووەتەوە كە بۆ رێگریكردن لەم هەنگاوەی لا لیگا، رێگای یاسایی دەگرنەبەر.

لە ١٠ی كانوونی یەكەمدا، لا لیگا لە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجوومەنی گشتیدا، وێڕای دەنگی نەخێری ئەو سێ یانەیە، بە دەنگی بەڵێی ٣٧ یانەی هاوبەندی یەك و دوو، بڕیاری دا لە بەرامبەر وەبەرهێنانی یەك ملیار و ٩٩٤ ملیۆن یورۆ، رێككەوتننامەیەك لەگەڵ سندوقی وەبەرهێنانی "Capital Partners" بۆ ٥٠ ساڵی ئایندە واژوو بكات.

بەپێی رێێكەوتنەكەش سەدا ٧٠ی سەرچاوەی داهاتی یانەكان بۆ پڕۆژەكانی ژێرخانی نوێ و بەهاوچەرخكردن بەكاردەهێندرێت، سەدا ١٥ی بۆ گرێبەستی یاریزانەكان و سەدا ١٥ەكەی دیكەشی بۆ كەمكردنەوەی قەرزی یانەكان بەكاردەهێندرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن