ڤیدیۆ.. بە ١٢ کەس دەیانەوێت مارێکی چوار مەتری بگرن

هەمەڕەنگ

02/01/2022     ژمارەی بینراو 534

راچڵەکین-

لە شەقامێکی تایلاند دەرکەوتنی مارێکی گەورەی کوبرا ترسی لای خەڵک دروستکردووە و چەند کەسێک ھەوڵدەدەن روبەڕوی ببنەوە و بیگرن.

 لە گرتەکەی ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت، کە  ١٢ کەس دەوری مارێکی رەشی گەورەی کوبرایان داوە و دەیانەوێت بیگرن، لەبەر ئەوەی درێژییەکەی نزیکەی چوار مەتر زیاتر بووە گرتنی سەخت بووە.

بەڵام لە کۆتاییدا ئەو کەسانە  توانیویانە مارەکە بگرن و بیگوازنەوە بۆ ناوچەیەکی دەرەوی شوێنی نیشتەجێبوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن