ئەمریكا؛ لە ساڵیادی ھەڵكوتانەسەر باڵەخانەی كۆنگرێس رێكاری ئەمنیی گیراوەتەبەر

جیهان

05/01/2022     ژمارەی بینراو 210

راچڵەكین-

لە ئەمریكا لە ساڵیادی رووداوی ھەڵكوتانەسەر كۆنگرێس لە ٦ی كانوونی دووەم، رێكاری ئەمنی لە واشنتۆنی پایتەخت و چواردەوری كۆنگرێس گیرایەبەر.

یادكردنەوەی ھەڵكوتانەسەر باڵەخانەی كۆنگرێسی ئەمریكی كە لە كاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەسەندكردنی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتییەكەی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠،ھێزە ئەمنییەكانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

پۆلیسی كۆنگرێس و بەرپرسە فیدڕاڵییەكان، بۆ رێگەگرتن لە ھەر كارێكی توندوتیژی لە ساڵیادی رووداوەكە، رێكاری پێویستیان گرتووەتەبەر.

وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ئەمریكا، ئالیخاندرۆ مایۆركس، لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە كرد كە ئاگاداری ھەر ھەڕەشەیەكی چاوەڕوانكراون و رێكاری پێویستیان گرتووەتەبەر و رایگەیاند، راستەوخۆ لەگەڵ نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) لەسەر هێڵن.

لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆنگرێس، تۆم مانگەر، لە روونكردنەوەیەكدا، ئاشكرای كرد، ھێزی وەڵامدانەوەی ھەر ھەرەشەیەكیان ھەیە و ئەگەر پێویست بكات ئەوە داوای ھاوكاری لە یەكەكانی دیكە دەكەن.

لەلایەكی دیكەوە، سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن سبەی ٦ی كانوونی دووەم لە ساڵیادی ھەڵكوتانەسەر باڵەخانەی كۆنگرێس، گوتارێك پێشكەش دەكات.

ھاوكات، چاوەڕوانی ئەوە دەكرێت كە وەزیری دادی ئەمریكا، مێریك گارلاند لە وتارێكدا باس لە پرۆسەی لێكۆڵینەوە لە رووداوی ھەڵكوتانەسەر كۆنگرێس بكات.

لەلای خۆیەوە سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ، ئەو وتارەی ھەڵوەشاندەوە كە سبەی بەنیازبوو پێشكەشی بكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن