لەسەر شەڕە سەگ هاووڵاتییەك كوژا

کوردستان

07/01/2022     ژمارەی بینراو 1040

راچڵەكین –

لە گوندێكی سەر بە قەزای مەخمور، لەسەر شەڕە سەگ، تەقە لەنێوان دوو بنەماڵە روودەدات و بەهۆیەوە كەسێك كوژاو یەكێكی دیكەش بریندار بوو.

بەگوێرەی میدیای فەرمی یەكێتی، رووداوەكە لە گوندی دێمەكار لە قەزای مەخمور روویداوە، لەكاتی دروستبوونی شەڕ لەنێوان دوو سەگ، خاوەنەكانیان رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوەو لەئەنجامدا كەسێك كوژراوەو یەكێكی دیكەش بریندار بووە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو دوو ماڵەی كە سەگەكانیان بەشەڕ هاتوون، كێشەی كۆن لەنێوانیاندا هەبووە، ئەو رووداوەكەشیان كردووەتە بیانوو بۆ پەلاماردانی یەكتر، كە شەڕە تەقەی لێبكەوێتەوە.

تائێستاش پۆلیسی ناوچەكە هیچ زانیارییەكی لەوبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن