راچڵەكین –
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، گۆڕانكاری لە گرێبەستی ئەلیكترۆنیی تایبەت بە كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكات و رێنماییەكە هەمواردەكاتەوەو لەمەودواش هیچ گرێبەستێكی پێشەنگاكانی ئۆتۆمبیل لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ كاری پێناكرێت.
بەگوێرەی نوسراوێك كە ئەمڕۆ 10-1-2022، بە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم بڵاوكراوەتەوە، رێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2021ی تایبەت بەرێكخستنی كاری كۆمپانیاكانی هاوردەكردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل هەمواركراوەتەوە.
لە هەموارە نوێیەكەدا هاتووە، ئەو گرێبەستانەی پێش 2-1-2022 كراون، لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ كاریان پێدەكرێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەشی كە بەهۆی نەبوونی گرێبەستی ئەلیكترۆنی سزای دواكەوتنیان كەوتووەتە سەر، لەو سزایانەی لە رۆژی 2-1-2022 تاوەكو 15-3-2021 لەسەریان هەیە، دەبەخشرێن.