دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار روونكردنەوە دەدات

عێراق

13/01/2022     ژمارەی بینراو 425

راچڵەكین-

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، روونكردنەویەكی نوێ لەبارەی راگرتنی كارەكانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، ئەم رێكارە كاریگەریی لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت نابێت.

سەنتەری راگەیاندنی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، لە روونكردنەوەكەیدا رایگەیاندووە، بڕیاری راگرتنی كارەكانی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەشێوەیەكی كاتی، بەهیچ شێوەیەك كاریگەری لەسەر رێكارە دەستورییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت نابێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تەواوكردنی رێكارەكانی پەیوەست بە شایستە دەستورییەكانی دیكە، وەك وادەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو راسپاردنی كاندیدی گەورەترین كوتلە بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت، بەشێوەی دەستوریی خۆیان بەڕێوەدەچن و دواناخرێن.

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق ئاشكرایكردووە، تەنها لەو كاتە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو پێكهێنانی حكومەت رادەگیرێن، ئەگەر بڕیاری كۆتایی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و دوو جێگرەكەی بدرێت، كە تائێستا ئەو بڕیارە نەدراوە.

بەهۆی ئەو سكاڵایەی كە لەلایەن هەردوو پەرلەمانتار مەحمود مەشهەدانی و باسم خشان، ئاراستە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق كرا لەسەر رووداوەكانی ناو هۆڵی پەرلەمان لە یەكەم دانیشتنیدا روویدا، كە دواتر پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و دوو جێگیرەكەی لێكەوتەوە، دادگاكە لەراگەیەندراوێكدا بە واژۆی هەر 9 ئەندامە سەرەكییەكەی، بڕیاریدا كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەشێوەیەكی كاتی هەڵپەسێردرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن