باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا راگەیەندراوێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

عێراق

13/01/2022     ژمارەی بینراو 300

راچڵەكین –

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق، راگەیەندراوێك لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی ئەمشەو بڵاودەكاتەوە كە كرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغداو بەهەوڵێك بۆ لێدان لە سەروەریی عیراق و لەباربردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی وەسفدەكات.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا رایگەیاندووە، ئەو كردەوە تیرۆریستییەی كە ئەمشەو لەرێگەی چەند مووشەكێكەوە كرایەسەر ناوچەی سەوزو كۆمەڵگەی باڵیۆزخانەی ئەمریكای كردە ئامانج، هەوڵێكی ئەو گروپە تیرۆریستانەیە بە ئامانجی لەباربردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی عیراق.

روونیشیكردووەتەوە، كردەوە تیرۆریستییەكە، تەنها نەكراوەتەسەر دامەزراوە دیبلۆماسییەكان، بەڵكو لێدانێكی راستەوخۆیە لە سەروەریی عیراق.

ئەمشەو سێ مووشەك ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كراو دوو مووشەك لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانیی باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە خرانە خوارەوە، مووشەكی سێیەمیش لەنزیك باڵیۆزخانەكە كەوتە خوارەوەو بەهۆیەوە ژن و منداڵێك بریندار بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن