راچڵەكین –
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ شەممە لەمیانی مامەڵەكردن بە كڕین و فرۆشتنی نەوتی خاو، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 86 دۆلارو 6 سەنت بەرزبووەوە.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس، بۆ 83 دۆلارو 78 سەنت بەرزبووەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی بووژاندنەوەی بازاڕی پیشەسازیی جیهان دێت لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانەی كە باس لە نەبوونی كاریگەریی پەتای گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لەسەر گەشەسەندنی ئابووری جیهان دەكات.