 
      
          فۆتۆ- بەختیار قادر- رووداو 
          
					
          
         
         
         
          
					
          راچڵەكین-
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی شەوی رابردوو لە سۆران، ماڵی پێشمەرگەیەك رووخاكە خۆی لە دەوام بووە، بەڵام توانراوە خێزانەكەی رزگار بكرێن
 
كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی بارینی بارانی زۆر و دروستبوونی لافاو، دیوارێكی پاڵپشت بەسەر خانووی ماڵە پێشمەرگەیێكدا دەڕوخێت و خانووەكەش دەڕوخێنێت.
 
شەمسەدین محیەدین، خاوەن خانووەكەیە، رایگەیاندووە، بەرەبەیان ئەویان ئاگادار كردووەتەوە كە خانووەكەی رووخاوە، هاوسەروو منداڵەكانی چوونەتەوە ماڵی كەسوكاریان، زیانی زۆریش بەر خانوو و نێوماڵەكەی كەوتووە. وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
 
شەمسەدین، خاوەنی شەش منداڵە و دانیشتووی گەڕەكی نەهری سۆرانە، لەكاتی رووخانی خانووەكەی لە باشیك لە دەوام بووە. كوڕێكی خێزاندارە و هەر لەگەڵ ئەواندا لەیەك خانوودا دەژی.