وەزارەتی پێشمەرگە: بۆمبێک بە شوانێکدا تەقیەوە

کوردستان

15/01/2022     ژمارەی بینراو 237

راچەکین-

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دوای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراقی لە سنوری میحوەری دووی گەرمەسێر، لە قۆری چای بۆمبێکی چێندراو بە شوانێکدا تەقییەوە بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەدا بڵاویکردووەتەوە، دوای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراقی، لە سنوری میحوەری دووی گەرمەسێر و پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی لە دەستی تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لەهەمان سنور بۆمبێکی چێندراو، کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دانرا بوو، بە شوانێکدا تەقییەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و شوانەکە سەلامەتە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانی پێشمەرگە  لەو ناوچەیەدا، جێگیربوون و توانیویانە، دەیان مۆڵگەی تیرۆرستان تێک بدەن و چەندین پاشماوەی بۆمبی چێندراو و حەشارگەی تیرۆریستان بدۆزنەوە و خاپوری بکەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن