خوێندنی باڵا 15 پۆست له‌ دهۆک راده‌گه‌یەنێت

کوردستان

27/01/2022     ژمارەی بینراو 317

راچڵەکین-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى 15 پۆست لە زانکۆى پۆلیتەکنیکی دهۆک ڕادەگەیەنێت، دەشڵێت، هەرکەس مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت (c.v) پێشکەش بکات و دواکاتیش بۆ پێشکەشکردنی رۆژی 3-2-2022 دەبێت.

لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پانزە‌ پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى پۆلتکنیکی دهۆک ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تاکو ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

پۆستەکان:
1) هارێکارێ سەرۆکی زانکۆیی بۆ کاروبارێن قوتابیان
2) هاریکارێ سەرۆکی زانکۆیێ بۆکاروبارێن زانستی وخواندنا بلند
3) هارێکارێ سەرۆکی زانکۆیی بۆ کاروبارێن کارگێڕى و دارایى
4) راگرێ کولیژا تەکنیکی ئەندازیارى
5) راگرێ کولیژا تەکنیکی کارگێڕى دهۆک
6) راگرێ کولیژا تەکنیکی ئاکرێ
7) راگری پەیمانگەها تەکنیکی ئاکرێ
8) راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی بەردەرەش
9) راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی دهۆک
10) راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی شێخان
11) راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی ئامێدی
12) راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی زاخۆ
13) راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی شەنگال
14) راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی کارگێڕى دهۆک
15) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە

مەرجەکان بۆ پۆستى هاریکاری سەرۆک زانکۆ و ڕاگری کۆلیژ و بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە:
1) هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2) ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3) خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

مەرجەکان بۆ پۆستى ڕاگری پەیمانگا:
1) بڕوانامەی لە ماستەر کەمتر نەبێت بەپلەی مامۆستا.
2) خزمەتی زانکۆیی لە (١٠) ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینى:
1) ئەو  کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ و کۆلیژ و پەیمانگە بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت.

2) دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە  کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (٣/٢/٢٠٢٢) رۆژی پێنجشەمە دەبێت.

3) پێویستە لە پوختەى ڕاژەدا خزمەتی زانکۆیی بنوسرێت و پەسەندکراوى سەرۆکایەتی زانکۆ بێت.

4) هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێ، لیستى هەموو توێژینەوە بڵاوکراوەکانى لە گۆڤارى زانستى مەحکەم لەگەڵ(c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.

https://forms.gle/gVPEuyEKZV6Ae5x39

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن