دواهەمین هەناری دونیا بەشێوەزاری بادینی چاپكرا

کەلتوور

20/02/2022     ژمارەی بینراو 772

راچڵەكین-

رۆمانی ( دواهەمین هەناری دونیا)ی بەختیار عەلی نووسەر، دوای وەرگێڕانی بۆ چەندین زمانی جیاجیا، ئەمجارەیان لەلایەن (حەسەن حاجی) بەشێوەزاری كرمانجی سەروو نوسراوەتەوەو بەچاپ گەیەندرا.

(دواهەمین هەناری دونیا) یەكێكە لەشاكارەكانی بەختیار عەلی كە خۆی لە ستایشیدا دەڵێت:" ئەگەر بمرم و بهێڵن كتێبێك لەگەڵ خۆم ببەم بۆ ئەو دنیا ئەوا لەناو هەموو بەرهەمەكانی رۆماندا " دواهەمین هەناری دونیا " لەگەڵ خۆم دەبەم "

( دواهەمین هەناری دونیا) تائێستا وەرگیڕدراوەتە سەر زمانەكانی (عەرەبی، ئەڵمانی، فەرەنسی، فارسی و ئیتاڵی). 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن